ڕێنماییەکانی دروستکردنی هەژمارو کڕینی بەشدارییەکی ئاگۆرا دەنگ
دروستکردنی هەژمار و کڕینی بەشدارییەکی ئاگۆرا دەنگ بەردەستە بۆ بەکارهێنەران لە زۆر وڵاتی جیهاندا بێ ئەوەی بچنە دەرەوەی ئەپڵیکەیشنەکە. ئەمەش هەر لە ڕێگەی سیستەمی هەژمار و جزدانی مۆبایلەکەتەوە، جا چ گوگڵ بێت یان ئەپڵ. بۆ هەریەک لە سیستەمەکان دەتوانیت شێوازێکی پارەدانی بانکی یاخود هێڵی مۆبایل ببەستیتەوە بە هەژماری ئەپڵ پەی یان گووگڵ پەی خۆتەوە. هەروەها دەتوانیت کارتێکی دیاری – گفت کارت – لە فرۆشگا تایبەتمەندەکان بکڕیت و لەبڕی هەژماری بانکی یان باڵانسی مۆبایل بەکاری بهێنیت.
ئەم شێوازەی سەرەوە ئاسانترین و خێراترین و شیاوترین شێوازی هەژمارو کڕینی بەشدارییە. بەڵام بەو پێیەی هەندێک لە بەکارهێنەران، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە ئەم سیستەمە جیهانیانە بەردەست نین، دەستیان ناگات بەم شێوازانەی پارەدان، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی هەندێک بژاردەی ترەوە بەشدارییەکی ئاگۆرا دەنگ بکڕن. ئەم هەنگاوانەی خوارەوە ڕێنماییە بۆ چۆنیەتی کڕینی بەشدارییەکی ئاگۆرا دەنگ ئەگەر سیستەمە ستانداردەکان بەکار نەهێنیت یان بەردەست نەبێت:
١. دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ.
٢. بە بەکارهێنانی ئیمەیڵ و وشەی نهێنی هەژمار دروست بکە (بە هیچ کام لە فەیسبووک، ئەپڵ، جیمەیڵ هەژمار تۆمار مەکە). زۆر گرنگە ئەم هەنگاوە لە ڕێگەی هیچ شێوازێکی تری خۆتۆمارکردن/چوونەژوورەوە ئەنجام نەدرێت. کاتێک دڵنیا بوویت کە لە ئەپەکەدایت و بەرهەمە خۆڕاییەکانت بینی، بچۆ بۆ هەنگاوی سێیەم.
٣. سەردانی سایتی ئاگۆرا دەنگ بکەو کلیک لەسەر (هەژمار) بکە.
٤. هەژمارێکیش لێرە دروست بکە، بەڵام بە هەمان ئەو ئیمەیڵەی کە لە ئەپی ئاگۆرا دەنگدا بەکارت هێناوە (هەنگاوی ژمارە ٢). هەر لەبەر ئەمەش گرنگە تۆ بە ئیمەیڵ ناوت تۆمار بکەیت نەک بە شێوازێکی تر، بۆ ئەوەی هەژمارەکان بتوانن بە ڕوونی پەیوەندی بکەن بە یەکەوە.
٥. کاتێک خۆت تۆمار کرد، ئیمەیڵێکت پێدەگات کە لینکی پشتڕاستکردنەوەی تێدایە، کلیک لەسەر پشتڕاسکردنەوە بکە و هەژمارەکەت پشتڕاست بکەرەوە. بێ پشتڕاستکردنەوە، هەژمارەکەت کارا نابێت و بەردەست نابێت.
٦. کاتێک ئیمەیڵەکەت پشتڕاستکردەوە، ئاڕاستە دەکرێیتەوە بۆ ڕوکاری سەرەکی هەژمارەکەت، لەوێشەوە دەتوانیت بەردەوام بیت بۆ کڕینی بەشداری.
٧. بۆ کڕینی بەشداری، کلیک لە دوگمەی بەشداریەکان بکە.
٨. یەکێک لە سێ ماوەی بەشداریکردن هەڵبژێرە:
ا. ١ – مانگ (١٠،٥٠٠ دیناری عێراقی)
ب.٣ – مانگ (٢٤،٥٠٠ دیناری عێراقی)
ج. ٦ – مانگ (٣٤،٥٠٠ دیناری عێراقی)
٩. کاتێک بەشداریەکەت هەڵبژارد، ئاڕاستە دەکرێیتەوە بۆ ڕوکاری کڕین و سێ بژاردەت هەیە بۆ چۆنیەتی کڕین:
ا. پارەدان بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی فاست پەی
ب. پارەدان بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی کارتی ڤیزە/ماستەرکارد
ج. بەکارهێنانی کوپۆنی ئاگۆرا دەنگ و وەرگرتنی داشکاندنی تەواو
١٠. کاتێک شێوازێک هەڵدەبژێریت، ئاڕاستە دەکرێیتەوە بۆ ئەو دەروازەی پارەدانە و پێویستە زانیاری هەژمارەکەت لەسەر ئەو سیستەمە دابنێیت:
١٠-١ کڕین بەکارتی بانکی لەدەرەوەی ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ
دووبارە ئەمەش هەر شێوازێکی ستانداردەو ئەگەر هەڵگری کارتی بانکیت، ئەوا شارەزای بەکارهێنانی ئۆنلاینی کارتەکەی خۆتی. تەنها بۆ زانیاری، هەندێک بانکی ناوخۆیی عێراق لەسەر نوێترین سیستیمی بانکی کار ناکەن و لەوانەیە پارەدانەکەت وەرنەگیردرێت. لەم حاڵەتەدا، تکایە پەیوەندی بکە بە بانکەکەتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکەن و هۆکاری هەڵەکە دیاری بکەن. دوای داخڵکردنی زانیاریەکان و کلیک کردن لەسەر کڕین، تکایە چاوەڕێ بکە تا ئاڕاستە دەکرێیتەوە بۆ سایتی ئاگۆرا دەنگ! ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە، بە پێچەوانەوە کڕینەکەت پشتڕاست ناکرێتەوە و بەشداریکردنەکەت وەرناگیردرێت.
١٠-٢ کڕین بە فاست پەی
لە کاتی بە کارهێنانی ئەم بژاردەیە، ئاڕاستەی پەڕەی هەژماری فاست پەی دەکرێیتەوە. بێگومان وەکو هەڵگری هەژماری فاست پەی، شارەزاییت هەیە لە بەکارهێنانی هەژمارەکە بۆ کڕینی شت و مەک بە ئۆنلاین. دوای داخڵکردنی زانیاریەکان و کلیک کردن لەسەر کڕین، تکایە چاوەڕێ بکە تا ئاڕاستە دەکرێیتەوە بۆ سایتی ئاگۆرا دەنگ! ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە، بە پێچەوانەوە کڕینەکەت پشتڕاست ناکرێتەوە و بەشداریکردنەکەت وەرناگیردرێت.
١٠-٣ کڕین بە کوپۆن
بۆ ئەوەی بە کوپۆن بەشدارییەک بکڕیت، پێویستە کوپۆنی ئاگۆرا دەنگت کڕیبێت لە یەکێک لە ناوەندەکانی فرۆشتن کە لە سایتی ئاگۆرا دەنگدا ئاماژەیان پێ دراوە. لە لاپەڕەی کڕیندا، کۆدی کوپۆن داغڵ بکە بۆ وەرگرتنی داشکاندن، پاشان بەردەوام بە لە پڕۆسەی کڕین.
١١. دوای ئەوەی ئاڕاستە دەکرێیتەوە بۆ سایتەکە، لاپەڕەی سوپاسگوزاری دەبینیت، کە زانیارییەکانی کڕینەکەت هەڵدەگرێت.
١٢. دوا هەنگاو ئەوەیە کە تۆ جارێکی تر ئەپڵیکەیشنەکەت بکەیتەوە و بزانیت ئایا دەستت گەیشتوە بە ناوەڕۆکی تەواوی ئاگۆرا دەنگ. ئەگەر گۆڕانکاریت نەبینی، تکایە ئەپەکە بە تەواوەتی دابخە و دووبارە بیکەرەوە. ئەگەر هەر تێبینی هیچ گۆڕانکارییەکت نەکرد، ئەوا تکایە پەیوەندی بکە بە تیمی ئاگۆرا ڤیژن بۆ ئەوەی هاوکارت بین لەم پڕۆسەدا.